Erbil 34°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 13:35

لە سنە و کرماشان خۆپیشاندان ده‌ستی پێکرده‌وه‌

خۆپیشانده‌ران دروشمی دژی حكوومه‌تی ئێران ده‌ڵێن
کوردستان TV
100%


ئەمشەو خەڵکی سنە و کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و دروشمی دژی حکوومەتی ئێران ده‌ڵێنه‌وه‌.

لە پێنجەمین ڕۆژی خۆپیشادان و ئاڵۆزییەکانی ئێراند، ئەمشەویش خەڵکی سنە و کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕژاونەتە سەرشەقامەکان و دروشمی دژی حکوومەتی ئێران دەوترێنەوە، هه‌روه‌ها لە کرماشان خەڵکی خۆپیشاندەر دروشمی دژی حكوومه‌تی ئێران دەڵێنەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانە لە شەقامی شەشی بەهمەن هێزە ئەمنییەکان له‌م شه‌قامه‌ بڵاوه‌یان پێكراوه‌ تەقەیان به‌سه‌ری خەڵک کردووە.

هاوکات لە شاری قەزوێن خۆپیشاندانە و هێزە ئەمنییەکان ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە.

هه‌روه‌ها لە تاران و لە گۆڕەپانی "ئینقلاب" خەڵک ڕژاونەتە سەرشەقام و دروشمی "مەرگ بۆ دیکتاتۆر" دەڵێنەوە و هێزیکی زۆری ئەمنی ڕژاونەتە سرشەقامەکان و ڕێوشوێنی ئاوارتە و نائاسایی ڕاگەیەندراوە، بست بەبست گارد و هێزی لیباس شەخسی و پۆلیس و هێزی ئینتزامی وەستاون.

هێزە ئەمنییەکان خەڵك دەگرن و خەڵك دەپشكنن. كۆێ شەقام و مەیدانەكان لە هێزی ئەمنی تەنراوە و لەخۆڕا خۆپیشاندەران دەستگیر دەکەن.

خۆپیشاندانەکانی ئێران، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیشدا کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا تائێستا سێ جار پشتگیری خۆی بۆ داواکارییەکانی خۆپیشاندەران دەربڕیوە.

هه‌روه‌ها زیگمار گابریەل وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا ڕایگەیاند، گرنگە ئێران ڕێز لە ئازادیى  ڕادەربڕین بگرێت و توندوتیژى بەرامبەر بە خۆپیشاندەران بەکارنەهێنێت.

ماوەى 5 ڕۆژە زنجیرەیەک خۆپیشاندان لە ئێران دەستیپێکردووە، کە لە کۆى 31 پارێزگاى ئێران نزیکەى 25 پارێزگاى ئەو وڵاتەى گرتووەتەوە و ئەوەش لە میدیا نێودەوڵەتییەکان چەندین کاردانەوەى جۆراجۆرى لێکەوتووەتەوە.

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.