Erbil 33°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 17:29

ژماره‌یه‌کی زۆر گه‌شتیار له‌ خوارووی عێراق هاتوونه‌ته‌ هه‌ولێر و سۆران

بۆ ئاھەنگی سەری ساڵ شوێنە گەشتیارییەکان به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌
کوردستان TV
100%


لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا زیاتر لە 30 ھەزار گەشتیار، بۆ پشووی سەری ساڵی نوێ، ھاتوونەتە پایتەختی ھەرێمی کوردستان و بەپێی ئامارەکانیش زیاتر لە 8 ھەزار گەشتیار، سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی دەڤەری سۆرانیان کردووە.

لە ماوەی رۆژانی پشووی سەری ساڵ تا ئەمڕۆ زیاتر لە 30 ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە هەولێری ھەرێمی کوردستان.

ئەو ژمارەیە تەنھا ھی ئەو گەشتیارانەیە كە بە رێگەی ئۆتۆمبێل ھاتوونەتە ھەرێمی كوردستان، جگە لەوەش ژمارەیەكی دیكەی گەشتیاران لە شارەكانی عێراقەوە لە رێگەی فڕۆكەخانەوە سەردانی ھەولێریان كردووە.

لای خۆشیه‌وه‌ نادر روستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی كوردستان بە راگەیاند: له‌ ماوەی دوو رۆژدا 150 پاسی گه‌شتیاری بۆ جه‌ژنی سه‌ری ساڵ هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی گه‌شتیارانیش خه‌ڵكی ناوچه‌كانی خوارووی عێراقن.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران، راگەیاند: وەک لەسەرەتاوە پێشبینی ئەوەمان دەکرد کە ژمارەیەکی زۆری گەشیاران، بۆ ئاھەنگی سەری ساڵ سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی دەڤەری سۆران دەکەن، بەمەش بە ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و ھیزە ئەمنییەکان پلانێکی رێک و پێکمان بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران و بەسەربردنی کەشێکی خۆش و ئارام لە دەڤەرەکەماندا رێکخست.

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران، گووتیشی: بەپێی ئامارەکانمان زیاتر لە 8 ھەزار گەشتیار، بۆ ئاھەنگ و پشووی سەری ساڵ، سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی دەڤەری سۆرانیان کردووە، زۆربەشیان خەڵکی شارەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بوون.

ھاتنی ئەو ژمارە بەرچاوەی گەشتیاران بۆ ھەرێمی کوردستان لەکاتێکدایە کە لە 29 ئەیلوولی ئەمساڵەوە بە بریارێکی حەیدەر عەبادی، سەرۆکی وەزیرانی عێراق گەشتی نێودەوڵەتی فرۆکەخانەکانی ھەولێر و سلێمانی راگیراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.