هاوكات له‌گه‌ڵ سێیه‌مین رۆژی خۆپیشاندانه‌كانی ناڕه‌زایه‌تی له ئێران، فه‌ڕه‌حی په‌هله‌وی شاژنی پێشووی ئێران و هاوسه‌ری محه‌مه‌د ره‌زا په‌هله‌وی دوایین شای ئێران، وێڕای ره‌خنه‌گرتن له سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له په‌یامێكدا وێڕای پشتیوانیی له خۆپیشاندانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی ئێران وتی، رووناكی سه‌رده‌كه‌وێت به‌سه‌ر تاریكی‌دا.
شاژنی پێشووی ئێران ئه‌م په‌یامه‌ی به‌شێوه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر یوتیوب داناوه و له په‌یامه‌كه‌دا ئاماژه ده‌كات به‌وه‌ی كه گه‌لی ئێران جارێكی دیكه به‌سه‌ر دژوارییه‌كاندا سه‌رده‌كه‌وێت.
خاتوو فه‌ڕه‌ح له په‌یامه ده‌نگییه‌كه‌دا وێڕای ئه‌وه‌ی ئاماژه به سه‌ربه‌رزیی گه‌لی ئێران ده‌دات، ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت كه: ئێرانێكی پێشڕه‌و و سه‌ربه‌رز چاوه‌ڕوانی گه‌له‌كه‌ی ده‌كات كه به درێژایی چه‌ند هه‌زار ساڵ خاكی وڵاته‌كه‌یان پاراستووه. ئێستاش دڵنیام كه گه‌لی ئێران هه‌ر وه‌ك چۆن هه‌مووجارێك قه‌قنه‌س له ئاگری خوڵه‌مێشی خۆی به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌وانیش ئه‌مجاره به‌سه‌ر دژوارییه‌كانی خۆیاندا زاڵ ده‌بن و ئه‌مجاره‌ش رووناكیی سه‌رده‌كه‌وێت به‌سه‌ر تاریكی‌دا.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه له‌م زنجیره خۆپیشاندانه‌ی كه له‌م چه‌ند رۆژه‌دا ئێرانی گرتووه‌ته‌وه، خۆپیشانده‌ران به‌رده‌وام له دروشمه‌كانیاندا به باشی یادی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وییان كردووه‌ته‌وه كه دوایین خانه‌دانی پاشایه‌تیی ئێران بوون.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.