Erbil 2°C شەممە 25 کانوونی دووەم 07:17

ده‌رباره‌ی کوده‌تا سعوودیه‌ و قه‌ته‌ر روونکردنه‌وه‌یان بڵاوکرده‌وه‌

توركيا رێگریكرد له‌ هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی قه‌ته‌ر
کوردستان TV
100%

له‌باره‌ی چەند هه‌واڵێکی میدیای توركیا سه‌باره‌ت به‌ بانگه‌شه‌كانی هه‌وڵی كوده‌تا له‌ قه‌ته‌ر، سعوودیه‌ و قه‌ته‌ر روونكردنه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌. 

باڵیۆزخانه‌ی قه‌ته‌ر له‌ ئه‌نقه‌ره‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، گۆڤارێك به‌ناونیشانی توركیا رێگری له‌ كوده‌تا گرت له‌ قه‌ته‌ر" نووسینێکی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

 له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی توركیا هه‌واڵیان له‌ژێر ناونیشانی "هه‌وڵی كوده‌تا له‌لایه‌ن سعوودیه‌ و ئیماراتی یه‌كگرتوو له‌قه‌ته‌ر له‌لایه‌ن توركیاوه‌ رێی لێگیراو سوپای توركیا، شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی میری پاراست و رێگریكرد له‌ هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی قه‌ته‌ر. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی قه‌ته‌ر له‌ ئه‌نقه‌ره‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ بانگه‌شه‌یه‌كی زۆری بێ بنه‌ما بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ به‌تایبه‌تی راسپاردنی سوپای توركیا یان سه‌ربازانی توركیا له‌ لایه‌ن قه‌ته‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ری پاراستن به‌رامبه‌ر هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی شه‌وی پێنجی حوزه‌یرانی دوو هه‌زارو حه‌ڤده‌ و پاراستنی كۆشكی میری قه‌ته‌ر بانگه‌شه‌ی بێ بنه‌ما و ناڕاستن. 

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، به‌دڵنیاییه‌وه‌ زۆر ولاتی هاوپه‌یمان و دۆستمان له‌ ناوچه‌كه‌ و جیهاندا له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه‌ هه‌وڵه‌ سیاسیی و دیبلۆماسیه‌كانی كوێت و توركیا هاوكاربوون له‌ رێگرتن له‌ هاندانی سه‌ربازی. 

لای خۆشیه‌وه‌ باڵێۆزی سعودیه‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌وباره‌وه‌ راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌. له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، به‌توندی ئه‌و بانگه‌شه‌ بێ بنه‌مایانه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌‌وه‌ كه‌ راگه‌یاندنێك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ و گوایه‌ سعودیه‌ هه‌وڵی كوده‌تای داوه‌ دژی وڵاتێك ‌ له‌ مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.