Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 16:31

سه‌رچاوه‌یه‌ک: مالیکی ئامادەیە سەرپەرشتی گفتوگۆکانی نێوان هەولێرو بەغدا بکات

عگێلی: مالیکی هەوڵی دەستپێکردنی گفتوگۆی نێوان هەولێرو بەغدا دەدات
کوردستان TV
100%

محەممەد عگێلی، سەرکردەی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند" نووری مالیکی هەوڵی دەستپێکردنی گفتوگۆی نێوان بەغدا و هەولێر دەدات و خۆیشى  ئامادەیە سەرپەرشتی گفتوگۆكان بکات.

عگێلی وتیشی" مالیکی هەوڵی دەستپێکردنی گفتوگۆ لەنێوان بەغدا و هەولێر بە سەرپەرشتی خۆی دەدات و مالیکی لەگەڵ چارەی دروستە بۆ پاراستنی هەموو مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراق".

تێزانین نووری مالیکی، جێگری سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی حیزبی دەعوە، لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ رووداو رایگەیاندبوو" دەبێ لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەینەوەو لەسەر حکومەتیش پێویستە لەگەڵ هەولێر دەست بە گفتوگۆ بکات و هیچ پاساوێک نابینم بۆ دواخستنی گفتوگۆكان بۆ دوای هەڵبژاردن.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.