به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق، سه‌در بزوتنه‌وه‌یه‌كی نوێ پێكده‌هێنێت، له‌م باره‌یه‌وه په‌رله‌مانتارێكی ره‌وته‌كه زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات.
محه‌مه‌د هوری په‌رله‌مانتاری ره‌وتی سه‌در له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر، سه‌رقاڵی بزووتنه‌وه‌یه‌كی نوێی سیاسییه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو، به ناوی (ئیستیقامه).
سه‌باره‌ت به ئامانجی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ره‌وتی سه‌در وتیشی: ئامانجی بزووتنه‌وه‌ی ئیستیقامه تێپه‌ڕاندنی مهزههبگهرایهتییه، له‌گه‌ڵ بۆچوونی هه‌ر كه‌سێك ده‌گونجێت، كه له فه‌زای نیشتیمانیدا و دوور له حزبایه‌تی به‌رته‌سك بیر ده‌كاته‌وه.
محه‌مه‌د هوری ئاشكرایكرد، ئه‌و بزووتنه‌وه نوێیه، هیچ كه‌سایه‌تییه‌كی ناو كوتله‌ی ئه‌حرار له‌خۆ ناگرێت، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو، ئه‌وان به‌ناوی ئه‌حراره‌وه به‌شداری ناكه‌ن.
شایه‌نی باسه، بڕیاره 12 ئایاری ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.