له درێژه‌ی خۆپێشاندانه‌كانی ناڕه‌زایه‌تیی ئێران‌دا كه زۆرێك له شاره گرنگه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه، دانیشتووانی شاری قوم كه به ئاینییترین شاری ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت، به وتنه‌ی دروشمی " مه‌رگ بۆ حیزبوڵڵا " و هه‌روه‌ها دروشمی " خامه‌نه‌یی حه‌یات هه‌بێت و ده‌ست له‌م وڵاته هه‌ڵگره " ، خوازیاری ئه‌وه بوون كه رێبه‌ری ئێران ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه.
واپێده‌چێت كه توڕه‌یی خه‌ڵكی ئێران له ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا گه‌یشتبێته باڵاترین ئاستی خۆی و خۆپیشانده‌ران رووی ناڕه‌زایه‌تییان كردووه‌ته رێبه‌ری ئه‌م وڵاته و داوایان لێكردووه ده‌سه‌ڵات جێبێڵێت.
ئه‌م شوپۆڵی ناڕه‌زایه‌تییه‌ی كه شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له شاری ئاینیی مه‌شه‌هه‌دوه ده‌ستیپێكرد و دوای 24 كاتژمێر گه‌یشته شاری قوم كه "حه‌وزه‌ی عیلمیه " له‌م شاره ئاینییه جێگیر كراوه و حه‌وزه‌ی عیلمیه سه‌نته‌ری زانسته ئاینییه‌كان و هه‌روه‌ها مه‌رجه‌عیه‌تی ئایننزای شیعه‌یه له ئێران‌دا.
جیا له‌م دوو شاره له زۆربه‌ی ئه‌و شارانه‌ی كه خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی تیایدا ئه‌نجامدراوه، ئه‌م دروشمانه‌یان وتووه‌ته‌وه: " واز له سوویا بهێنه و بیرێك له بارودۆخی ئێمه بكه‌ره‌وه " یان دروشمی " نه غه‌ززه و نه لوبنان، گیانم به فیدای ئێران".
سه‌رچاوه / عه‌ره‌بییه
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.