گه‌نجێكی یه‌زیدی به ناوی "خالد ته‌علۆ قائیدی" ئێش و ئازاره‌كانی خوشكی خۆی كه رزگاربووی ده‌ستی تیرۆریستانی داعشه ده‌یكات به كتێب و بڵاویده‌كاته‌وه .
خالد ئاشكرایده‌كات ، ئه‌و كاته‌ی خوشكی كه‌وته به‌رده‌ستی تیرۆریستانی داعش وه‌كو خێزان هه‌موویان دوچاری ئازار بوونه‌ته‌وه ،بۆ دامركانه‌وه‌ی ئاگری نێو دڵی ده‌ستی بردووه بۆ قه‌ڵه‌م و باسی له ئازاره‌كانی خێزانه‌كه‌ی كردووه.
ئه‌و گه‌نجه وتیشی دوای رزگاربوونی خوشكی قه‌له‌می ده‌ستی تیژتر بووه بۆ نوسینه‌وه‌ی هه‌موو ئازاره‌كانی خوشكی و كۆكردنه‌وه‌یان له كتێبێكدا به ناوی " له‌یلا و شه‌ڤێن ئازاران" .
جێی باسه ئه‌و كتێبه له ئێستادا له ژێر چاپه‌و له هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌كه‌وێته به‌ر دیدی خوێنه‌ران ،ناوبرا هه‌موو ئازاره‌كانی خوشكی له ماوه‌ی 2 ساڵ و 9 مانگ مانه‌وه‌ی له‌ژێرده‌ستی داعش له‌و كتێبه كۆكردۆته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.