Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 17:28

نەجەف رادەستکردنی فڕۆکەخانە بەدەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق رەتدەکاتەوە

ده‌بێت فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان دوور بێت له‌ ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى
کوردستان TV
100%


لیژنه‌ى تایبه‌ت به‌ دۆسیه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى نه‌جه‌ف، بۆ جارێكى تر ڕه‌تی كرده‌وه‌ فڕۆكه‌خانه‌كه‌ ڕاده‌ستى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى و ئه‌و بڕه‌ێوه‌به‌ره‌ بكات، كه‌ له‌ به‌غداوه‌ بۆ فڕۆكه‌خانه‌كه‌ نێردراوه‌.

لیژنه‌ى تایبه‌ت به‌ دۆسه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى نه‌جه‌ف، جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ده‌بێت فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان دوور بێت له‌ ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى.

هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌، كه‌ ده‌یانه‌وێت داهاتى فڕۆكه‌خانه‌كه‌ بۆ پارێزگاكه‌ بێت، چونكه‌، به‌ پاره‌ى نه‌جه‌ف دروستكراوه‌، نه‌ك حكوومه‌تى عێراق.

لە راگەیاندنەکەی ئەنجوومەنی پارێزگا نەجەف هاتووە گرنگە فڕۆکەخانەکە دوور بێت لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی، بۆ ئەوەی گرەنتی ئەوە بکرێت کە سوود لە داهاتەکەی وەردەگیرێت بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان ، بەو پێیەی فڕۆکەخانەکە بە پارەی پارێزگاکە دروستکراوە.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، كه‌ دوێنى حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى، بۆ دوو مانگى تر، سزاى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى درێژ كرده‌وه‌، كه‌ ڕێگه‌ به‌ گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نادرێت له‌و فڕۆكه‌خانانه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.