Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:46

نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وتی خاو له‌ 70 دۆلار نزیک ده‌بێته‌وه‌

گه‌یشته‌ 67،03 دۆلار
کوردستان TV
100%

نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای ئایاری 2015ه‌وه‌ بۆ 67 دۆلار به‌رزبوویه‌وه‌ و ئه‌مڕۆش به‌ 66 دۆلار ده‌ستی پێكرد.

دوای پشووه‌كانی كریسمس، به‌ 20،66 دۆلار له‌ مڕۆدا ده‌ستی پێكرد و كاتژمێر10 نرخه‌كه‌ی بوو به‌ 11،66 دۆلار. له‌هه‌مان كاتدا نرخی نه‌وتی رۆژئاوای تێكساس 70، 59دۆلار بوو.

دوێنێ یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له‌دوای پشووی كریسمسه‌وه‌ به‌ 75،64 دۆلار ده‌ستی پێكرد و شه‌وی رابردوو دوای ئه‌وه‌ی هێرش كرایه‌ سه‌ر هێڵی گوستنه‌وه‌ی نه‌وتی كێڵگه‌ی سیده‌ر له‌ لیبیا و ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا 3،47 و گه‌یشته‌ 03،67 دۆلار.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتیمانی لیبیادا هاتووه‌ كه‌ به‌ هۆی هێرشه‌كه‌وه‌ 70-100 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌ی نه‌وت كه‌می كردووه‌.

پسپۆران وای بۆده‌چن كه‌ هاوشانی رووداوه‌كه‌ی لیبیا، راگه‌یاندنی دواكه‌وتنی به‌كارهێنانی سه‌رله‌نوێ بۆری فۆرتیه‌س له‌ ده‌ریای باكوور، هۆكارن بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.