فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌فتای پێشمه‌رگه رایده‌گه‌ێنێ، ئاڕاسته و گروپێك له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌ن كه هه‌ماهه‌نگ و ڕێكه‌وتنیان هه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی و حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك چۆن كه‌ركوكیان ته‌سلیم كردن ئاواش ده‌یانه‌وێت سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆكیان ته‌سلیم بكه‌ن.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌فتای پێشمه‌رگه و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه: ئاڕاسته و گروپێك له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌ن كه هه‌ماهه‌نگ و ڕێكه‌وتنیان هه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی و حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك چۆن كه‌ركوكیان ته‌سلیم كردن ئاواش ده‌یانه‌وێت سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆكیان ته‌سلیم بكه‌ن،ته‌نانه‌ت ئه‌و توند و تیژییانه‌ی خۆپیشاندانه‌كان ئه‌و گروپه‌بوون نه‌ك خه‌ڵك چونكه به‌وه ویستیان بیانوو بده‌نه ده‌ست سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی تا به‌ناوی پاراستنی ئاسایش و خه‌ڵكه‌وه بێنه‌وه سلێمانی و هه‌موو كوردستان.
هه‌روه‌ها گوتی: هێزی باڵای كوردستان ئه‌و هێزه‌ی كوردستانه كه له‌دوای خۆپیشاندانه‌كان و توند‌و تیژییه‌كان به‌مه‌بستی پاراستنی داموده‌زگا و فه‌رمانگه‌كان و خۆپیشانده‌رانی مه‌ده‌نیانه دابه‌زینه ناوشار و قه‌زا و شوێنه‌كان، ئه‌م هێزه پێشمه‌رگه و خۆپیشانده‌ری مه‌ده‌نی و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و خه‌ڵك ده‌پارێزێت،ئێمه له‌گه‌ڵ داواكاری ڕه‌وای خه‌ڵك و خۆپیشانده‌ری مه‌ده‌نیانه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.