ته‌له‌فزیۆنی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی رایده‌گه‌ێنێ، له پێناو رێگه‌گرتن له فراوانبوونی ده‌سه‌ڵاتی ئێران له‌ناوچه‌كه ده‌بێ عێراق و سوریا‌و لوبنان و یه‌مه‌ن دابه‌شبكرێت و ئه‌مریكاش پاڵپشتی له دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی بكات.
ته‌له‌فزیۆنی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی وتارێكی نووسه‌ر مایكل ماكوڤسكی بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا نووسه‌ر داوا له دۆناڵد تره‌مپ ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌كات، پێویسته له پێناو رێگه‌گرتن له فراوانبوونی ده‌سه‌ڵاتی ئێران له‌ناوچه‌كه ده‌بێ عێراق و سوریا‌و لوبنان و یه‌مه‌ن دابه‌شبكرێت.
هه‌روه‌ها ماكوڤسكی نووسیویه‌تی: بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئێران ده‌بێ نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت، چونكه ئه‌و وڵاته ده‌یه‌وێ ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌سه‌ر حیسابی ناوچه‌كه فراوان بكات و ئیسرائیلیش له‌ناو ببات.
له‌به‌شێكی بابه‌ته‌كه‌دا نووسه‌رداوا له دۆناڵد ده‌كات پاڵپشتی له دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی بكات و هاوكارییه‌كانی سه‌ربازییه‌كانیش بۆ به‌غدا رابگرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.