به‌غدا سنووری ئیداری شاری كه‌ركوك به فه‌رمانده‌یه‌كی كوردی نێو سوپای عێراق ده‌سپێردرێت و له رۆژانی داهاتووش ئۆپه‌راسیۆن دژ به‌چه‌كدارانی داعش له‌ده‌وروبه‌ری حه‌ویجه ده‌ست پێده‌كات .
عه‌مید روكن شێرزاد كافرۆشی به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه: بڕیاری دانانم به‌فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 20 ی سوپای عێراق له‌كه‌ركوك ده‌رچووه، به‌ڵام هه‌ندێك ئیجرائاتی یاسایی ماوه و له‌رۆژانی داهاتوودا ئیجرائاته‌كان ته‌واو ده‌بن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، كه سنووری ئیداری كه‌ركوك ده‌خرێته ژێر كۆنترۆڵی فیرقه‌ی 20 ی سوپای عێراقه‌وه‌و له‌مه‌ودوا ئه‌و سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق و هێزه‌كانی تر له‌كه‌ركوك ده‌شڵێ: هێزه‌كانی دژه تیرۆر و هێزه جۆراوجۆره‌كانی تر هه‌ر یه‌كه‌ی فه‌رمانده‌ی خۆیان هه‌یه، و تا بارودۆخی ئه‌منی كه‌ركوك باش نه‌بێت ئه‌و هێزانه ده‌مێننه‌وه.
گوتیشی: له‌رۆژانی داهاتوودا كرداری سه‌ربازی گه‌وره له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه دژ به‌چه‌كدارانی داعش له‌ده‌وروبه‌ری حه‌ویجه ده‌ست پێده‌كرێت و ده‌وروبه‌ری حه‌ویجه له‌پاشماوه‌كانی داعش پاكده‌كرێته‌وه.
دانانی فه‌رمانده‌یه‌كی كورد بۆ پاراستنی سنووری ئیداری كه‌ركوك له‌لایه‌ن به‌غداوه كاردانه‌وه‌ی زۆری له‌نێو سۆشیال میدیا لێكه‌وتۆته‌وه‌و هه‌ندێك پێیان وایه به‌غدا ده‌یه‌وێ شه‌ڕی كورد به كورد بكات.
عه‌مید روكن شێرزاد كافرۆشی كۆلێژی سه‌ربازی قه‌ڵاچۆلان و دواتر كۆلێژی سه‌ربازیشی له‌به‌غدا ته‌واو كردووه، له‌دوای ساڵی 2003 ه‌وه له‌ریزی سوپای عێراق دا كارده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.