Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 17:51

به‌یه‌که‌وه‌ کۆمه‌ک کۆده‌که‌نه‌وه‌

عه‌زیز وه‌یسی " له‌م كۆنسێرتانه‌ به‌شدار ده‌بێت
کوردستان TV
100%


بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ چه‌ند كۆنسێرتێك ئه‌نجامبدات ،گۆرانیبێژی كورد بڵند ئیبراهیم گه‌یشته‌ وڵاتی سوێد.

هه‌ر یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان (بڵند ئیبراهیم و قادر ئه‌سعه‌د) له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه‌ له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبۆته‌وه‌  به‌ یه‌كه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌ون و په‌یامێك ئاراسته‌ ده‌كه‌ن و ئاشكرایده‌كه‌ن، كه‌ له‌ وڵاتی سوێد 3 ئاهه‌نگ له‌ 3 كاتی جیادا ئه‌نجامده‌ده‌ن .

له‌ په‌یامه‌كه‌یاندا هاتووه‌ كه‌ به‌شێك له‌ داهاتی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ هاوكاریكردنی زیانلێكه‌وتووانی ئه‌و بوومه‌له‌رزانه‌ی چه‌ند مانگێك پێش ئێستا  باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ژاند.

جێی باسه‌ گۆرانیبێژی ناسراوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " عه‌زیز وه‌یسی "  له‌م كۆنسێرتانه‌ به‌شدار ده‌بێت شانبه‌شانی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی ناوبراو .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.