گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌ێنێ، مووچه‌ی پێشمه‌رگه نه‌بڕاوه و هیچ بڕیارێكیش نه‌دراوه.
سه‌فین دزه‌یی ، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به رووداوی راگه‌یاندووه: مووچه‌ی پێشمه‌رگه نه‌بڕاوه و هیچ بڕیارێكیش نه‌دراوه، به‌ڵام پرۆژه‌یه‌ك هه‌یه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان و لیژنه تایبه‌ته‌كانی په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزاندرێت به چی شێوازێك پێدانی مووچه پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت، چونكه كۆمه‌ڵێك ده‌رماڵه هه‌یه ده‌كرێت نادادپه‌روه‌رییه‌ك هه‌بێت و پێویسته پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت، به‌ڵام وه‌ك بڕین تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵده‌دات پێداچوونه‌وه به‌كاره‌كانی خۆیدا بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوازێكی سه‌رده‌میانه‌تر خۆی به‌ڕێوه‌ببات، له‌گه‌ڵ بانكی نێوده‌وڵه‌تی كۆمه‌ڵێك پێداچوونه‌وه له وه‌زاره‌تی دارایی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئابووریی كوردستان به‌هێز بكرێته‌وه و پێدانی مووچه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.