Erbil 10°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 20:59

سه‌رۆک بارزانى خوشک و برا مه‌سیحییه‌کان له‌ گوندى بێدیال به‌سه‌رده‌کاته‌وه‌

لە پەیامێكدا پیرۆزبایی ئاراستەی كریستیانەكان دەكات
کوردستان TV
100%


سه‌رۆك بارزانی‌، سه‌ردانی هاوڵاتییه‌ مه‌سیحییه‌كانی له‌ گوندی بێدیال له‌ ده‌ڤه‌ری‌ بارزان كرد.  

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌رێز مه‌سعود بارزانی‌ به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی له‌ خوشك و برا مه‌سیحییه‌كان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح (سڵاوی خوای لێبێت) سه‌ردانی گوندی بێدیالی كرد له‌ ده‌ڤه‌ری بارزان.


هه‌ر ئه‌مڕۆ مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیامێكدا بە بۆنەی یادی لە دایكبوونی مەسیح، پیرۆزبایی ئاراستەی كریستیانەكان دەكات و رایدەگەیەنێت، كوردستان بۆ هەمیشە وەك پەناگە و پاڵپشتی كریستیانەكان و هەموو پێکهاتەکانی تر دەمێنێتەوە.

هه‌ر له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌: بوونی هزری توندڕۆیی و جیاکاری جا لەژێر هەر ناونیشانێکدا بێت، هەڕەشەیەکی جیددییە لەسەر پێکەوەژیان و ئاسایش و ئارامی. بوونی ئەو ژمارەی زۆرەی ئاوارە و لێقەوماوان لە سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی عێراق کە ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە، بەڵگەی بەهای بەرزی پێکەوەژیانە لەناو گەلەکەماندا و پێشمەرگە بە خوێنی خۆی بەرگری لە سەرجەم پێکهاتەکان کردووە و كوردستانیش هەمیشە پەناگە و پاڵپشتی خوشك و برا كریستیانەكان و هەموو پێکهاتەکانی تر دەمێنێتەوە.

خوشک و برایانی مەسیحی دڵنیا دەکەینەوە کە لە كوردستاندا هەرگیز هزری تیرۆر و جیاكاریی ئایینی و تاییفی جێگەی نابێتەوە. ئێمە هەموومان لە مرۆڤایەتیدا برا و هاوبەشین و هیچ هێز و هزرێكی شەڕانگێز ناتوانێ برایەتی و پێكەوەژیانمان تێك بدات.

هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ی خێر و بەختەوەری بۆ ئێوەی ئازیز و هەموو ساڵێک لە ئارامی و ئازادیدا جەژنەکانتان پیرۆز بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.