ئاسایشی راپەرین بە تۆمەتی مامەڵەكردن بەپارەی ساخته و دزیكردن 5 كەسیان لەشاری قەڵادزێ دەستگیركرد، پاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا دانیانناوه به تاوانه‌كه‌یانداو به بڕیاری دادوه‌ر هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه به‌ندكراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
لەو بارەیەوە شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەرین رایگەیاند دوای ئاگاداركردنەوەیان لەبوونی بڕە پارەیەكی ساخته واتا (تەزویر) لەناو بازاڕ و شوێنە گشتیەكانی شاری قەڵادزێ توانرا سێ كەس دەستگیربكرێن كە دوای دەستگیردنیان دانیان بەتاوانەكەیاندا نا.
لە لایەكی ترەوە لە راگەیەندراوێكدا ئاسایشی راپەرین دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری بەتۆمەتی دزی راگەیاندووە و ئاماژەی بەوەكردووە تۆمەتبارەكان دانیشتووی چەمچەماڵن بۆ دزیكردن روویان لە سنووری قەڵادزێ كردووە و پێشتریش چەند تاوانی دزیان لە رانیە و چەمچەماڵ و تەكیە ئەنجامداوە.
ئاسایشی راپه‌ڕین ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، بانده‌كه پێكهاتبوون له سێ كه‌س كه دوو ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلێكیان پێبووه و پاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا دانیانناوه به تاوانه‌كه‌یانداو به بڕیاری دادوه‌ر هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه به‌ندكراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.