به‌هۆی ده‌ستدرێژكردنه سه‌ر ماڵه كورده‌كانی دووزخورماتوو شه‌ڕه ته‌قه ده‌كه‌وێته نێوان حه‌شدى توركمان و حه‌شدی شه‌عبى.
لەشارۆچكه‌ی دوزخورماتوو، کێشە دەکەوێتە نێوان حەشدە تورکمانەکان و حەشدە عێراقیەکان، دواى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك تورکمانه‌کان هێز کۆدەکەنەوە و به‌نیازن گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كان به‌ته‌واوه‌تى داگیر بكه‌ن.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامییەتی شه‌رعى خورماتوو محەمەد فایەق، به باس نیوزی ڕاگەیاندووه: ئێوارەی ئەمڕۆ حەشدی تورکمان ویستوویانە بڕۆنە نێو گەڕەکە کوردییەکانەوە بەڵام لەلایەن حەشدى شه‌عبییه‌وه ڕێگەیان لێگیراوە و بەوهۆیەوە شەڕ لەنێوان هەردوولادا دروست بووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه له‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا، زیانی گیانی نەبووە و ته‌نها شه‌ڕه ته‌قه بووه.
ئاشکراشی کرد، پاش ئەو ڕووداوانەی ئێوارە، لە ئەمشەوەوە حەشدی تورکمان دەستیان کردووە بەکۆکردنەوەی هێز لەنزیک ناوچەی خورماتوو، کە هێڵى جیاكه‌ره‌وه‌ى نێوان گەڕەکە تورکمانییەکان و گەڕەکە کوردییەکانه و دەیانەوێت دەست بەسەر گەڕەکە کوردییەکاندا بگرن.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئەگەر حەشدە تورکمانەکان بچنە نێو گەڕەکە کوردییەکانەوە، هەموو خانوو و دوكانه‌كان تەختی زەوی دەکەن و هەرچی ماڵی تیایە دەیتەقێننەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.