ئه‌مڕۆ له‌پارێزگای زیقار هاووڵاتیان دژ به‌نه‌بوونی كاره‌با خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو وێنه‌ی عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیان سوتاند.
دەیان خۆپیشاندەری دانیشتووی پارێزگای زیقار ئه‌مرۆ دووشەممە لەپێش فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبا لەو پارێزگایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان بەرامبەر پڕۆژەی حکومەتی عێراق بۆ بەکرێدانی کەرتی کارەبای گشتی بە کەرتی تایبەت دەربڕی.
شوێنی خۆپیشاندانەکەی زیقار بە هێزە ئەمنییەکان تەنراوە و خۆپیشاندەران تایە دەسووتێنن و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری بەتایبەتکردنی کەرتی کارەبای گشتی دەکەن.
خۆپیشانده‌ران، لهداواكاریهكانیاندا، ئاماژه‌یان به‌وه‌دابوو، كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری كاره‌با بێ به‌ڵێن ده‌رچوون به‌رامبه‌ر به‌هاووڵاتیانی پارێزگای زیقار كه‌به‌ڵێنی چاره‌سه‌ری كاره‌بایان دابوو.
دواتر خۆپیشانده‌ران، هه‌ڕه‌شه‌ی سوتاندون و هێرشكردنه سه‌ر باره‌گا حكومیه‌كانیان دا ئه‌گه‌ر بێتوو به‌زووترین كات كێشه‌ی كاره‌با چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ن.
ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵی 2017 عه‌بادی له‌سه‌ردانێكیدا بۆ زیقار به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كاره‌بای به خه‌ڵكی ناوچه‌كه دابوو.
حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق چەندجارێک رایگەیاند کە سوورە لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەتایبەتکردنی کەرتی کارەبای گشتی و گوتی، ئەو پڕۆژەیە کارەبا لەسەر دەوڵەمەندەکان گران دەکات نەک هەژارەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.