Erbil 6°C شەممە 23 تشرینی دووەم 07:20

سیناتی ئه‌مریکا له‌ رێگه‌ی بڕیارنامه‌وه‌ ئازاردانی به‌هاییه‌کانی ئێران ئیدانه‌ ده‌کات

32 سیناتۆری كۆماری و دیموكراته‌كان پێشنیاریان كردووه
سیناتی ئه‌مریكا له‌ رێگه‌ی بڕیارنامه‌وه‌ ئازاردانی به‌هاییه‌كانی ئێران ئیدانه‌ ده‌كات
کوردستان TV
100%

ئه‌نجوومه‌نی سیناتی ئه‌مریكا به‌ په‌سه‌ندكردنی بڕیارنامه‌یه‌ك كه‌ 32 سیناتۆری كۆماری  و دیموكراته‌كان پێشنیاریان كردبوو، ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌هاییه‌كان و پێشێل كردنی مافی كه‌مینه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانه‌وه‌ ئیدانه‌ ده‌كات.

ئه‌م بڕیارنامه‌یه‌ كه‌ به‌ پشتیوانییی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌ندامانی سیناتی ئه‌مریكا په‌سه‌ندكراوه‌، تیایدا هاتووه‌ كه‌ به‌رده‌وامبوونی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌هاییه‌كان له‌ناو ئێران، پێشێل كردنی بێباكانه‌ی مافه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤه‌ و له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا جێگه‌ی نابێته‌وه‌.

فه‌رهاد سابتیان نوێنه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی به‌هاییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ گرنگیی په‌سه‌ندكردنی بڕیارنامه‌كه‌ و هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌هاییه‌كان وتی: كۆمه‌ڵگه‌ی به‌هاییه‌كان زۆر خۆشحاڵه‌ كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ وڵاته‌ جۆراوجۆره‌كانی ئه‌وڕوپا و ئه‌مریكای باكوور و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان گرنگی به‌ پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤی له‌ ئێران ده‌دات و به‌رگریی له‌و كه‌مینه‌ ئه‌تنیكیانه‌ ده‌كات كه‌ مافه‌كانیان پێشێل ده‌كرێت.

ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌ تیایدا هاتووه‌ كه‌ له‌ ساڵی 1979 به‌دواوه‌ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر له‌ 200 كه‌س له‌ رێبه‌رانی به‌هاییه‌كانیان له‌سێداره‌داوه‌ و زیاتر له‌ هه‌زار به‌هایی له‌سه‌ر كاره‌كانیان له‌ داموده‌زگا حكومه‌تییه‌كان ده‌ركراون و هه‌روه‌ها له‌ خوێندنی زانكۆ بێبه‌ش كراون، هه‌روه‌ها له‌ 10 ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی 850 به‌هایی به‌بێ هۆكار ده‌ستگیر كراون.

هه‌روه‌ها له‌ بڕیارنامه‌كه‌دا داوا له‌ سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كراوه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌وه‌ چه‌ند سزایه‌ك بۆ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دیاریی بكه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیی و پێشێلكاریی مافی مرۆڤ له‌ به‌رامبه‌ر هاووڵاتییانی ئێران ئه‌نجامده‌ده‌ن.


سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا    
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.