Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 14:08

عێراق له‌ رێزی هه‌ره‌ پێشه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵترین وڵاتانی جیهان داده‌نرێت

10 یه‌كه‌م گه‌نده‌ڵه‌ترینى به‌ركه‌وتووه‌ له‌ جیهان
کوردستان TV
100%

عێراق له‌ ریزی پێشه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵترین وڵاتانی جیهان دێت، دوای ئه‌وه‌ی له‌ ریزبه‌ندی 11ه‌هه‌م هاته‌ ده‌ره‌وه‌ و ئێستا لیستی 10 یه‌كه‌م گه‌نده‌ڵه‌ترینى به‌ركه‌وتووه‌ له‌ جیهان.

رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، كه‌ باره‌گای له‌ به‌رلینه‌، ئه‌ندامێتی عێراقی له‌ رێكخراوه‌كه‌دا هه‌ڵپه‌ساردووه‌ و هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پابه‌ند نه‌بوون و جێبه‌جێنه‌كردنی ژماره‌یه‌ك بڕگه‌ و خاڵی تایبه‌ت به‌ رێكخراوه‌كه‌.

به‌ گوێره‌ی دوایین راپۆرتی رێكخراوه‌كه‌، عێراق پابه‌ند نه‌بووه‌ به‌ 22 خاڵ و تا ئێستاش نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستی پێوه‌ری دیاریكراو، كه‌ 15 خاڵه‌، چونكه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك زانیاری و ورده‌كاری له‌ باره‌ی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وت نه‌داوه‌.

وه‌ك رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زانیاری له‌ باره‌ی تێچووی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و نه‌وته‌ش نه‌داوه‌، كه‌ هه‌نارده‌ی ده‌كات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.