Erbil 22°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 14:54

سەلیم جبوری: نابێت دەستکاری مووچەی فەرمانبەرانى عێراق بکرێت

سەلیم جبوری: پرۆژە یاسای بودجە، کێشەی زۆری تێیدایە
کوردستان TV
100%

سەلیم جبوری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، رایدەگەیەنێت، مووچەی فەرمانبەران ھێڵی سوورە و ناکرێت دەستکاری بکرێت و دەشڵێت، ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران وەڵامی تێبینییەکانی پەرلەمانتارانی داوەتەوە لەسەر بودجە.

لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە ئەمڕۆ یەکشەممە سەلیم جبوری، رایگەیاند"ھێزەسیاسیەکان و حەشدی شەعبی و رۆڵە عەشاییرەکان و پێشمەرگە ھەموویان بەشدابوون لەپرۆسەی سەرکەوتن بەسەر داعش و دەبێ ئەم سەرکەوتنە بپارێزرێت".

جبوری ئاماژەی بەوەشکرد، کە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی باسی خەرجی بەرزی عێراقی کردووەو داوای لەحکومەتی عێراق کردووە، کە خەرجیەکانی کەمبکاتەوەو وتی"مووچەی فەرمانبەران ھێڵی سوورەو ناکرێت دەستکاری بکرێت".

لەبارەی بوودجەی ساڵی ٢٠١٨ەوە سەرۆکی پەرلەمان وتی، کە پرۆژە یاسای بودجە، کێشەی زۆری تێیدایەو لەدانیشتنی داھاتووی پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاساکە دەکرێت".

روونیشیکردەوە، کە پێشنیاری ئەندامانی پەرلەمان لەبارەی بودجەوە نێردراوە بۆ ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ ئەوەی بخرێتە سەر رەشنووسی بوودجە پێش خوێندنەوەی یەکەم و وەڵامدانەوەی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران بە ٩٠ بڕگە وەڵامی پرس وپێشنیارەکانی داوەتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.