به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح(سڵاوی خوای لێبێت) گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خوشك وبرا مه‌سیحیه‌كانی كوردستان و عێڕاق و جیهان ده‌كه‌ین، هیوادارین هاتنه‌وه‌ی ئه‌و یاده پیرۆزه مایه‌ی خێروخۆشی و به‌خته‌وه‌ری بێت بۆ گشت لایه‌ك.
مایه‌ی شانازییه، كه هه‌رێمی كوردستان له دێرزه‌مانه‌وه لانكی ئه‌و كولتوره ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی فره‌یی و هه‌مه‌جۆریی ئایینی و ئیتنی بووه و بۆته بنه‌مایه‌كی به‌هێزی یه‌كگرتوویی و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و فه‌رهه‌نگ و شارستانیه‌ته، بۆیه ده‌بێ له‌مه‌ودواش به‌هه‌مان گیانی ته‌بایی و برایه‌تی ئه‌و كولتوره قووڵتر بكه‌ینه‌وه و هه‌نگاوی زیاتر بنێین به‌ره‌و باشتركردنی باری گوزه‌رانی هاووڵاتیان و پته‌وتركردنی بنه‌ماكانی سه‌قامگیریی و ئارامیی له‌سایه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا.
له‌كاتێكدا كریستانه‌كان به‌وپه‌ری ئازادی و ئارامیه‌وه جه‌ژن و یاده ئایینی و كولتوریهكانیان تێدا ده‌گێڕن و به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه ئه‌مڕۆ وێرای كێشه ناوخۆییه‌كان، هه‌رێمی كوردستان، بۆته پهناوپهناگهی ئارام وئاسووده‌یی بۆ هه‌زاران خوشك و برایانی دیكه‌ی كریستیان و لێقه‌وماوانی دیكه‌ش، كه له ناوچه‌و شوێن و شاره‌كانی عێڕاق روویان تێكردووه و به زێد‌و وڵاتی خۆیانی ده‌زانن...
ئێمه له كاتێكدا وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان ته‌واوی توانای خۆمان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه و گرفته‌كان و باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی كوردستانیان به گشت پێكهاته ئایینی و ئیتنیهكانهوه له‌وانه‌ش خوشك و برایانی كلدان سریان ئاشور و فه‌راهه‌مكردنی خۆشگوزه‌رانی و ئاسووده‌یی بۆیان، هاوكات به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵ و كۆشش بۆ دابینكردنی گشت مافه ره‌واكانیان.
هیواخوازین جه‌ژنی ئه‌مساڵی خوشك و برایانی كریستیان ببێته هه‌وێن و هانده‌رێكی دیكه بۆ پته‌وكردن و قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی و پێكه‌وژیان و لێبورده‌یی و ته‌بایی له نێوان هاووڵاتیان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رده‌سه‌ری و ئێش و ئازاره‌كان، هه‌روه‌ها داواكارین گشت لایه‌ك به‌وپه‌ری به‌رپرسیاریتیه‌وه هه‌وڵ بده‌ین بۆ یه‌كخستنی ریزه‌كان و یه‌كده‌نگی نیشتیمانی بۆ رهتدانی ئه‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی پیلان و هه‌وڵه چه‌په‌ڵه‌كانی پیلانگێڕیی و له‌باربردنی ئه‌و ئه‌زموونه‌مان.
جارێكی دیكه جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح(سڵاوی خوای لێبێت)له سه‌رجه‌م خوشك وبرایانی كریستیان پیرۆز بێت..
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
24/12/2017
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.