دوای یاری كلاسیكۆ، ئێرنیستۆ ڤالڤێردی راهێنه‌ری به‌رشلۆنه خۆشحاڵی خۆی به بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی له یاریه‌كه‌دا ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه سه‌ركه‌وتنێكی گرنگیان تۆماركرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڤالڤێردی ئاشكرای كرد كه ئه‌م سه‌ركه‌وتنه به مانای یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی نازناو‌ی لالیگا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی به‌رشلۆنه نیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا خولی ئیسپانیا زۆری ماوه‌و ده‌بێت هه‌وڵی زێاتر بده‌ن بۆ مسۆگه‌ركردنی نازناو‌ی خوله‌كه.
راهێنه‌ری به‌رشلۆنه گوتیشی، له گێمی یه‌كه‌مدا، ئاستی تیپه‌كه‌مان وه‌ك پێویست نه‌بوو، به‌ڵام له گێمی دووه‌مدا، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو كۆنتڕۆڵی یاریمان كرد‌و به‌و هۆیه‌وه ده‌رفه‌ته‌كانمان قۆسته‌وه‌و گۆڵمان تۆماركرد، ڤالڤێردی دانی به‌وه‌ش نا كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕیال مه‌درید به 10 یاریزان یاریه‌كه‌ی ته‌واوكرد، به‌ڵام مه‌ترسیه‌كانی بۆ سه‌ر گۆڵی به‌رشلۆنه تا كۆتایی به‌رده‌وام بوو.
لای خۆشیه‌وه زێنه‌دین زێدان راهێنه‌ری ڕیال مه‌درید ڕایگه‌یاند كه ئه‌ركی تیپه‌كه‌ی له یاریه‌كه‌دا قورس بوو، زێدان گوتیشی، دوای ده‌ركردنی كارڤاخال به كارتی سوور، به‌رشلۆنه گۆڵی دووه‌می تۆماركرد‌و بارودۆخی یاریه‌كه به ته‌واوی گۆڕاو ئه‌ركمان یه‌كجار سه‌ختتر بوو و نه‌مانتوانی كه‌موكوڕیه‌كانمان پڕ بكه‌ینه‌وه.
راهێنه‌ری میرێنگی جه‌ختیشیكرده‌وه كه سه‌ره‌ڕای سه‌ختی ئه‌م دۆڕانه، به‌ڵام هێشتا هیچ شتێك كۆتایی نه‌هاتووه‌و ده‌بێت بۆ یاریه‌كانی داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كی باشتر خۆیان ئاماده‌بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.