Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 08:04

به‌غدا زمانی کوردی ته‌عریب ده‌کات

نووسینی كوردی له‌سه‌ر تۆماره‌ فه‌رمییه‌كان ده‌سڕنه‌وه‌
کوردستان TV
100%

ساڵانی رابردوو به‌ هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی زانیارییه‌كان له‌سه‌ر پسووله‌ی خۆراك تۆمارده‌كران، به‌ڵام ئه‌مساڵ ته‌نها به‌ عه‌ره‌بی له‌سه‌ر پسوله‌كه‌ نووسراوه‌ و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی به‌غداوه‌ نووسین به‌ زمانی كورد له‌سه‌ر پسووله‌كه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌.

یاسین مه‌حمود حه‌مه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری پسووله‌ی خۆراكی پارێزگای سلێمانی، به‌ شه‌فه‌ق نیوزی رایگه‌یاندووه‌، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی پسووله‌ی خۆراكی نوێ بووه‌ له‌ به‌غدا، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان پێی راگه‌یه‌ندراوه‌ پسووله‌ نوێیه‌كان وه‌رنه‌گرن، چونكه‌ زمانی كوردی لادراوه‌ و ته‌نها به‌ عه‌ره‌بی چاپكراوه‌.

گوتیشی: ساڵانی رابردوو به‌ هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی زانیارییه‌كان له‌سه‌ر پسووله‌ی خۆراك تۆمارده‌كران، به‌ڵام ئه‌مساڵ ته‌نها به‌ به‌ زمانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر پسوله‌كه‌ نووسراوه‌ .

له‌ ده‌ستووری عێراقدا هاتووه‌ كه‌  زمانی كوردی زمانێكی فه‌رمییه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق و له‌سه‌ر ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌كانیش پێویسته‌ له‌ پاڵ زمانی عه‌ره‌بی، به‌ زمانی كوردیش بنووسرێت،به‌ڵام به‌رپرسانی به‌غدا وه‌ك كاری هه‌میشه‌ییان ده‌ستووربۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاردێنن.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.