"ڕۆژه‌كانم به ڕیمۆت كۆنتڕۆڵ ده‌گۆڕم" نوێترین كتێبی (گۆران ڕه‌سووڵ)ـه كه ئێسته له كتێبخانه و كتێبفرۆشه‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێت. ئه‌م كتێبه له ١٩ تێكستی شیعریی پێكهاتووه و له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوودا نووسراون.
كتێبه‌كه سێیه‌م ئه‌زموونی شیعری شاعیره له دوای هه‌ریه‌ك له كتێبی "سوور" له ساڵی ٢٠٠٧ و كتێبی "ناته‌با له‌گه‌ڵ خۆم كۆك له‌گه‌ڵ ناكۆكیدا" له ساڵی ٢٠١١ چاپ و بڵاو كراونه‌ته‌وه.
ئه‌م كتێبه یه‌كه‌م چاپی ساڵی ٢٠١٧یه، ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌كانی ١٢٠ لاپه‌ڕه‌یه، به قه‌باره‌ی ١٢ به ١٨سم و به تیراژی ٥٠٠ دانه، شاعیر له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی چاپی كردووه.
گۆران ڕه‌سووڵ نووسه‌ر و شاعیر و ئهكادێمیست، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له ئه‌ده‌بی كولتووره مۆدێرنه‌كان له به‌ریتانیا. پێشتر سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ٢٣ی ئه‌ده‌بیی كولتووریی بووه، له چه‌ندان گۆڤار و ڕۆژنامه و وێبسایتی ئه‌ده‌بیی و فه‌رهه‌نگیی، وتار و شیعر و وه‌رگێڕان و نووسینه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.