Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 10:29

به‌ سه‌رۆکایه‌تى رێبوار تاڵه‌بانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک کۆده‌بێته‌وه‌

دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ر بۆیه‌كه‌مجاره‌ كورد به‌شدارى له‌ كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك ده‌كات
کوردستان TV
100%

بڕیاره‌ رۆژى سێ شه‌ممه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تى رێبوارتاڵه‌بانى و ئه‌ندامانى لیستى برایه‌تى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك كۆببێته‌وه‌ به‌ رنامه‌ى كاریان پێك دێت له‌ سێ خاڵ

محه‌مه‌د كه‌مال سه‌رۆكى لیستى برایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك به‌ ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانى راگه‌یاند: بڕیاره‌ رۆژى سێشه‌ممه‌ به‌ به‌ شدارى ته‌واوى پێكهاته‌كانى لیستى برایه‌تى كه‌ركوك ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك به‌ سه‌رۆكایه‌تى رێبوار تاڵه‌بانى كۆببێته‌وه‌.


هه‌ر به‌ پێى كارنامه‌ى راگه‌یندراوى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ ئه‌و دانیشتنه‌ سێ ته‌وه‌ر له‌ خۆیى ده‌گرێت كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ " باسكردنى بارو دۆخى ئێستاى كه‌ركوك و چۆنییه‌تى ئاسایى كردنه‌وه‌ى " هه‌روه‌ها ئه‌و گۆڕانكارییه‌ ئیداریانه‌ى كه‌ دواى 16 ى ئۆكتۆبه‌ر به‌سه‌ر كه‌ركوك داهێندراوه‌

   
سه‌باره‌ت به‌ چۆنییه‌تى به‌شدارى كردنى  ئه‌ندامانى پارتى له‌ لیستى برایه‌تى  محه‌مه‌د كه‌مال گووتى:مه‌رجى پارتى بۆ به‌شدارى كردن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت بارو دۆخى كه‌ركوك بگه‌ڕێته‌وه‌ به‌ر له‌ 16 ى ئۆكتۆبه‌رو ده‌بێت حه‌شدى شه‌عبى له‌و شاره‌ ده‌ربكرێت


 باسى له‌وه‌ش كرد مه‌رج نییه‌  ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ سه‌نته‌رى شارى كه‌ركوك بكرێت
به‌ پێى چه‌ند زانیاریه‌ك كه‌ به‌ ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستان راگه‌یندراوه‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ له‌ شاره‌ دێى قه‌ره‌هه‌نجیرى سه‌ربه‌ پارێزگاى كه‌ركوك به‌ڕێوه‌ ده‌چێت 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.