به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی گۆرانییه‌ك ده‌رباره‌ی گه‌وره‌یی پێشمه‌رگه هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی ناوداری فارس " مه‌نسوور" له ئێستادا له هه‌ولێره.
شاعیری ناسراوی كورد " ئه‌دیب چهڵكی" ئاشكرایكرد كه خۆیی و هونه‌رمه‌ندی ناسراوی ئێران "مه‌نسوور" به نیازن به زمانی كوردی كارێكی گه‌وره كه بریتییه له گۆرانییه‌ك بۆ پێشمه‌رگه ئه‌نجامبده‌ن.
چه‌لكی وتیشی، تێكستی ئ
هو گۆرانییه هی خۆیه‌تی و ئاوازه‌كه‌شی میللییه و له هونه‌ری چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاجیا وه‌رگیراوه و "مه‌نسوور به نیازه ئه‌و گۆرانییه به هه‌ردوو شێوه‌زاری سۆرانی و كرمانجی سه‌روو تۆمار بكات .
جێی باسه،ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ساڵی 1971 له شاری تاران له دایك بووه و جگه له گۆرانی گوتن شاره‌زایی له چه‌ند پیشه‌یه‌كی دیكه‌ی وه‌كو( دیزاینه‌ری جلوبه‌رگ و ئه‌كته‌ر) ا هه‌یه ،ناوبراو یه‌كه‌م كه‌س بوو له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند جه‌مشید به زمانی كوردی گۆرانی گوت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.