Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 06:09

به‌ فه‌رمانى عه‌بادى فیرقه‌ى بژارده‌ ئاماده‌کارى بۆ په‌لاماردانى کوردستان ده‌کات

له‌گه‌ل 8 هه‌لیكۆپته‌رى جه‌نگی ئاماده‌ ده‌كرێن 
کوردستان TV
100%

مالپه‌رى"غه‌دپرێس" بلاوى كرده‌وه‌، كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى عێراقى رایگه‌یاند، به‌ فه‌رمانى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ى گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق، فیرقه‌ى بژارده‌ له‌ پۆلیسی فیدڕاڵى به‌ ته‌واوى چه‌ك و فڕۆكه‌وه‌ ئاماده‌كارى كردوه‌ بۆ هێرش كردنه‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان له‌كاتى پێویستدا.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌، ئاشكراى كردوه‌، كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى فه‌رمانی كردووه‌ به‌ فیرقه‌ى بژارده‌، تاكو به‌ هه‌موو چه‌ك و پێداویستیى سه‌ربازییه‌وه‌ له‌ ئاماده‌باشی ته‌واو دابن، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ كاتى پێویستدا به‌ره‌وه‌ شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان جووڵه‌یان پێبكرێت، به‌مه‌به‌ستى پاراستنى ئاسایشی هاوولاتیان.  

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شى بۆ میدیاكانى عێراق خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ فه‌رمانكراوه‌ 8 كۆپته‌رى جه‌نگیی جۆرى می 35 و میى 34 له‌ بنكه‌ى كه‌یوان و حوڕییه‌ له‌ كه‌ركووك، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئاماده‌ بكرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.