Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:59

گاتۆزۆ تووره‌یه‌

یانه‌ی میلان به‌ دۆخێكی زۆر خراپ تێپه‌رده‌بێت
کوردستان TV
100%


دوای ئه‌وه‌ی به‌ ئه‌نجامێكی گه‌وره‌و  چاوه‌روان نه‌كراو به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی "هیلاس ڤیرۆنا" دۆرا، جینارۆ گاتۆزۆی  ئیتاڵی و یانه‌ی میلان هه‌ره‌شه‌ی ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ له‌ پۆستی راهێنه‌رایه‌تی تیپه‌كه‌ی ده‌كات .

رۆژنامه‌نوسی وه‌رزشی ئیتاڵی "ماسترویانی " ئاشكرایده‌كات دوای یاری نێوان "میلان و هیلاس ڤیرۆنا" كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی (3 -0)  له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ڤیرۆنا به‌ كۆتا هات ، راهێنه‌ری میلان زۆر به‌ توره‌یی بینراوه‌ و چووه‌ته‌ لای كارگێری یانه‌ی میلان بۆ ئه‌وه‌ی نامه‌ی ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شبكات .

له‌ ئێستادا یانه‌ی میلان به‌ دۆخێكی زۆر خراپ تێپه‌رده‌بێت و به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 24 خاڵ  پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی گرتووه‌ .

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.