حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەغدا ناتوانێ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابینبکات.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا دوای کۆبوونەوەی حکومەت، عەبادی رایگەیاند: ناتوانین مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابینبکەین
عەبادی گوتیشی ناتوانین مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابینبکەین و داواشی لە پەرلەمانی عێراق کرد بەزووترین کات یاسای بودجە پەسندبکات.
حەیدەر عەبادی راشیگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان لەیەککاتدا بکرێن، هیچ پاساوێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نییە.
لای خۆشیهوه رەعد دەھلەکی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەیەکێتی ھێزە عێراقییەکان كه کوتلە سوننەکان لەخۆ دەگرێت رایگەیاند ئەگەر پرۆژە یاسای بودجەی (2018) بەم شێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە بەھیچ شێوەیەک پەسەند ناکرێت.
شایهنی باسه عهبادی ههموو كات ئهو قسهیی دهكرد ئێمه ئامادهین موچهی فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستان دابین بكهین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.