ئەوانەی بەناوی خۆپیشاندانەوە هاتوونەتە سەر شەقام، له رانیه تەقە لە بارەگاکەمان دەکەن و پێشمه‌رگه‌یه‌كى پاسه‌وانى لقى 11ى پارتى له رانیه به‌هۆی ته‌قه‌ی خۆپیشانده‌ران بریندار ده‌بێت.
سەعید سلێمان، بەرپرسی رێکخستنی لقی پارتی لە رانیە رایگه‌یاند ئەوانەی بەناوی خۆپیشاندانەوە هاتوونەتە سەر شەقام، تەقە لە بارەگاکەمان دەکەن و مەترسیمان لەسەرە، خۆپیشانده‌ران له رانییه ژماره‌یه‌ك باره‌گاى لایه‌نه سیاسییه‌كانیان سووتاندووه‌و دواتر ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كه گۆڕاوه بۆ سه‌ر باره‌گای لقی 11ی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشمه‌رگه‌یه‌كى پاسه‌وانى لقى 11ى له رانیه بریندارده‌بێت.
گوتیشى: ئه‌وه‌ى رووده‌دات خۆپیشاندان نییه و به شێوه‌یه‌كى رێكخراو ته‌قه له باره‌گاكه‌ى پارتى ده‌كرێت.
بەرپرسی رێکخستنی لقی پارتی لە رانیە دەڵێت گولەی خۆپیشاندەران بەر بارەگاکەمان دەکەوێ و مەترسی لەسەر ئەندام و پاسەوانەکانمانە، بەڵام ئێمە تەنیا تەقە بە ئاسماندا دەکەین بۆ ئەوەی تەقەکەرەکان دووربکەونەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.