Erbil 9°C ھەینی 01 تشرینی دووەم 06:43

فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی حه‌فتای یه‌کێتی: ناحه‌زانی گه‌له‌که‌مان له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌ خه‌ریکی داڕشتنی پیلانن

چاره‌نووسی هه‌موومان به‌ره‌و داهاتوویه‌كی نادیار و ترسناك ده‌بات
کوردستان TV
#7
100%

 هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌ یه‌كێتی رایده‌گه‌ێنێن، ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ له‌ داڕشتنی پیلان و نه‌خشه‌ی دوژمنكارانه‌ی خۆیان دان به‌رامبه‌ر گه‌ل و خاكی كوردستان.

فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی حه‌فتای پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكی له‌ باره‌ی خۆپیشاندانه‌كان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا هاتووه‌.. هه‌رێمی كوردستان به‌ هه‌لومه‌رجێكی سه‌خت و مه‌ترسیداری پڕ له‌ قه‌یرانی ئابووری و سیاسیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌شمان له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ له‌ داڕشتنی پیلان و نه‌خشه‌ی دوژمنكارانه‌ی خۆیاندان به‌رامبه‌ر گه‌ل و خاكی كوردستان، به‌داخه‌وه‌ ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تیی ناوخۆشمان خه‌ریكه‌ به‌ره‌و لێكترازان ده‌چێت و چاره‌نووسی هه‌موومان به‌ره‌و داهاتوویه‌كی نادیار و ترسناك ده‌بات.

ktv

راگه‌یه‌ندراوه‌كانی هێزه‌كانی حه‌فتا ده‌شڵێ: هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه‌ به‌ ده‌ستهێنه‌ر و پارێزه‌ری ئه‌و ده‌ستكه‌وت و ئازادییه‌ی ئه‌مڕۆی كوردستانه‌ كه‌ به‌ خوێنی شه‌هیدان و قوربانیدانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌رهه‌م هاتووه‌. له‌ هه‌مان كاتدا پشتیوانی له‌ هه‌موو داوا ڕه‌واكانی جه‌ماوه‌ری كوردستان ده‌كه‌ین له‌ دابینكردنی مووچه‌ و خزمه‌تگوزاریی شایسته‌ بۆ هه‌موو شار و شارۆچكه‌ و گونده‌كانی كوردستان.

فه‌رمانده‌یی هێزی حه‌فتا جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ كه‌ هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی كوردستان به‌رگه‌ی قه‌یرانی زیاتر ناگرێت ، له‌ هه‌مانكاتیشدا پشتیوانی خۆی بۆ ده‌زگا ئه‌منی و هێزه‌كانی ناوخۆ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو كارێكی توندوتیژی و تێكدانی ئارامیی شاره‌كان دووپاتكردۆته‌وه‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.