Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 07:25

دەستەی دەسپاکی ھەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

لێژنەیه‌كى باڵا بۆ دژایەتی گەندەڵی پێکھات
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 18/12/2017، دەستەی دەسپاکی ھەرێمی کوردستان، راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە راگەیەندراوەکەی دەستەی دەسپاکی ھەرێمی کوردستان ھاتووە" دوای پەسەندکردنی ستراتیژی دژایەتی گەندەڵی لە ھەرێمی کوردستان لە ٢/٥/٢٠١٧، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستانەوە کە پێشتر لەلایەن دەستەی دەسپاکی بە بەشداری نوێنەری دامودەزگاکانی پەیوەندیدار و پالپشتی دەزگای ویست منیستەر W.F.D ئامادە کرابوو".

دەستەی دەستپاکی، ئەوەشی روون کردووەتەوە، کە دوای پێشنیاری دەستەی دەسپاکی بۆ دامەزراندنى لێژنەی باڵا بۆ سەرپەرشتکرنی جێبەجێکردنی ستراتیژیەکە دوێنێ ١٧/١٢/٢٠١٧ بە فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەو لێژنە باڵایە پێکھات بۆ ئەو مەبەستە، لێژنەی باڵا سکرتاریەتێک، کە دەبێت لەلایەن دەستەی دەسپاکییەوە بەڕێوەبرێت و کاری بەدواداچوونی جێبەجێکردنی ستراتیژیەتەکە بێت.

لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەشی خراوەتەڕوو، کە ھیوادارن ساڵی داھاتوو، ساڵی دەستپێکردنی کرداری جێبەجێ کردنی ستراتیژیەتەکە بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.