ئێران له رێگه‌ی عێراقه‌وه كاروانێكی سه‌ربازی كه پاسدار‌و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌خۆ ده‌گرێت، له رێگه‌ی ئه‌لبوكه‌ماله‌وه گواستۆته‌وه شاری دێرازۆر.
ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مال كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كه‌وته ده‌ست رژێمی ئه‌سه‌د، ناوچه‌ی سنووری سووریاش له دیوی عێراقه‌وه له كۆتایی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه كه‌وتۆته ده‌ستی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی نزیك له ئێران، بۆیه ئێران ئه‌مه‌ی به هه‌ل زانیوه و به‌كرده‌یی رێڕه‌وی تاران- دیمه‌شقی بۆ سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست خستووه‌ته كار.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كه‌وتوون، دوای به یه‌كگه‌یشتنی رژێمی سوریا و حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر هێڵی سنوور، كاروانێكی سه‌ربازی كه پاسدار‌و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی-یان له رێگه‌ی ئه‌لبوكه‌ماله‌وه گواستۆته‌وه شاری دێرازۆر.
له‌و رێگه‌یه‌وه ئێران هێڵی وشكانی تاران - دیمه‌شقی بۆ ئامانجی سه‌ربازی به‌كرده‌یی خستووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و به مه‌ش ئێران له رێگه‌ی عێراقه‌وه به‌و هێڵه‌دا كه تا سووریا ده‌چێت، بوونی سه‌ربازیی خۆی له سووریا ئاسانتر كردووه.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵۆ
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.