ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه به بۆنه‌ی ئاڵای كوردستان كورته فیلمی" سپی سپی" له نوسین و ده‌رهێنانی سامی كاكه له هۆلی ڤیپی له سه‌نته‌ری رۆشنبیری زانكۆی جیهان نمایشێكی تایبه‌تی بۆ ئه‌نجامدرا .
ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه سامی كاكه ئاشكرایكرد ئهوكورته فیلمه دوا كاری هونه‌ری ئه‌وه له ماوه‌ی سێ مانگی رابردوو بۆ به‌رز راگرتنی ئالای كوردستان كاری له‌سه‌ر كردووه و به‌رهه‌می هێناوه .
ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆكی فیلمه‌كه ناوبراو رایگه‌یاند، سپی سپی باس له ئاڵای كوردستان ده‌كات له رێگه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوه‌وه له لادێیهكهوه بانگه‌شه‌ی سه‌ركه‌وتن بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و گه‌لی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه .
سینه‌ماكار سامی كاكه وتیشی مێژووی كوردستان پره له نه‌هامه‌تی و بۆ گه‌یشتن به ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی یه‌كجاری روبارێك له خوێنی به‌خشیوه بۆیه ئه‌و ناوه‌م بۆ فیلمه‌كه هه‌ڵبژاردووه .
جێی باسه كورته فیلمی" سپی سپی"ماوه‌كه‌ی 15 خوله‌كه له هه‌ریه‌ك له گوندی عه‌لیاوه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێرو قه‌ڵای هه‌ولێر له لایه‌ن وێنه‌گر"یوسف ئه‌كره‌م" وێنه‌ی گیراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.