دوای بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی کەمکردنەوەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە چەندین لیستی جیاجیا و چەندین دەنگۆش بڵاو کراونەتەوە، کە ھەندێک لەوانە باس لەوە دەکەن مووچەی پێشمەرگە و ئاساییش وەک پلەدارەکان کەم کراوەتەوە.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدهگهیهنیت: ئەو لیستانەی لەبارەی کەمکردنەوەی مووچەی پێشمەرگە بڵاو کراونەتەوە ھیچی ڕاست نین.
لەم بارەیەوە، ھەڵگورد حیکمەت بەڕێوبەری هۆشیاری و ڕاگهیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دەڵێت: "تا ئێستا ھیچ شتێکی فەرمیی لەبارەی کەمکردنەوەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بە ئێمە نەگەیشتووە و لە ھەوڵداین بۆ ئەوەی بزانین ئەو کەمکردنەوەیە بە چ جۆرێکە، ھەموو پێشمەرگە دەگرێتەوە، یان تەنھا پلەدارەکان.
ھەڵگورد حیکمەت گوتیشی: "ئێمە وەکو وەزارەتی پێشمەرگە لە ھەوڵی ئەوەداین کە کەمکردنەوەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە تەنھا پلەدارەکان بگرێتەوە و پێشمەرگەی ئاسایی مووچەی کەم نەکرێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو پرسە بە تەواوەتی یەکلایی نەبووەتەوە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.