Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 00:19

کونسوڵی گشتی تازەى کۆماری تورکیا لە هەرێم دەست بەکاربوو

کونسوڵی گشتی تورکیا سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حكوومه‌تی هه‌رێمی کرد
کوردستان TV
100%

بەبۆنەی دەست بەکار بوونی وەک کونسوڵی گشتی کۆماری تورکیا لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هاکان کەڕاچای کونسوڵى گشتى تازەى کۆمارى تورکیا سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کرد و لەلایەن  فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لێکرا.

لە دیدارێکدا هاکان کەڕاچای وێراى دەربڕینى خۆشحاڵى خۆى بە بۆنەى دەستبەکاربوونى وەک کونسوڵى گشتى وڵاتەکەى لە هەرێم، گووتى کار دەکەین بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنى پەیوەندیەکان و هەماهەنگى دوولایەنە.

فەلاح مستەفا بە ناوى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەو حکومەتى هەرێمى کوردستان پیرۆزبایى لە کونسوڵى گشتى تازەى کۆمارى تورکیا کردو ویستى هەرێمى نیشاندا بۆ بەردەوامیدان بە زیاتر پێشخستنى پەیوەندیە دوو قۆڵیەکان. هاوکات ستایشى کارەکانى کونسوڵى گشتى پێشووى کۆمارى تورکیاى کرد.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە رەوشى ئەمڕۆى عیراق و ناوچەکە کردو هیوایان خواست بتوانرێت بە دیالۆگ و گفتوگۆ تەواوى کێشەو قەیرانەکان بێنە چارەسەر کردن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.