Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 17:54

"حه‌بیبه‌"که‌ی عه‌دنان که‌ریم بڵاوده‌بێته‌وه‌

ئاوازی بۆ 7 تراكی گۆرانیی نێو ئه‌لبوومه‌كه‌ی داناوه‌
کوردستان TV
100%


بریار وایه‌ ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ گۆرانیبێژی ناسراوی كورد"عه‌دنان كه‌ریم" تازه‌ترین ئه‌لبوومی گۆرانی خۆی به‌ ناوی "حه‌بیبه‌" بڵاوبكاته‌وه‌ .

حه‌بیبه‌ نوێترین ئه‌لبوومی هونه‌رمه‌ند" عه‌دنان كه‌ریم" ه‌ له‌ 8 تراكی گۆرانی پێكهاتووه‌ ، بریاره‌ ئه‌مرۆ له‌ سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان بڵاوببێته‌وه‌ .

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ خۆی ئاوازی بۆ 7 تراكی گۆرانیی نێو ئه‌لبوومه‌كه‌ی داناوه‌ و تێكسته‌كانی نێو ئه‌لبوومه‌كه‌ش ئه‌م شاعیرانه‌ نووسیویانه‌"كه‌مالی،سافی هیرانی،تاهیر به‌گی جاف،زێوه‌ر،دلاوه‌رقه‌ره‌داغی و ه‌حمه‌د محه‌مه‌د"

هونه‌رمه‌ند" عه‌دنان كه‌ریم" خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه‌ ،خاوه‌ن ده‌نگێكی تایبه‌ت و ره‌سه‌نه‌ و هه‌وادارێكی زۆریشی هه‌یه‌، له‌ ساڵی 1963 له‌ شاری كه‌ركوكی دڵی كوردستان له‌ دایك بووه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.