Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 20:14

قائیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ: به‌پێی یاسا ده‌توانین رێگا له‌و خۆپیشاندانه‌ بێمۆڵه‌ته‌ بگرین

كاتێك به‌رپرسان قسه‌ ده‌كه‌ن نابێ هانی خه‌ڵك بۆ خۆپیشاندان بده‌ن
کوردستان TV
#7
100%

ژماره‌یه‌ك دانیشتووی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌بێ مۆڵه‌ت ده‌ستییان به‌ خۆپیشاندانیان كردووه‌ و خۆپیشاندانه‌كه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی زۆنی سه‌وزو نیلی له‌ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ باسیان له‌ بابه‌تی له‌مشێوه‌یه‌ كردووه‌.

له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌شه‌وه‌ ڕه‌مه‌ك ڕه‌مه‌زان ، قائیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌ میدیاكانی ڕاگه‌یاندووه‌، كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی دانیشتووی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ چه‌ند داواكارییه‌كیان خستۆته‌ڕوو له‌وانه‌، دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و باشكردنی بژێوی خه‌ڵك و دابینكردنی سوته‌مه‌نی و كاره‌با.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵكه‌ بێبه‌رنامه‌و به‌بێ مۆڵه‌ت خۆپیشاندانیان كردووه‌، هه‌رچه‌نده‌ ده‌توانین به‌گوێره‌ی‌ یاسا ده‌ستگیریان بكه‌ن، به‌ڵام دۆخه‌كه‌ له‌به‌رچاوده‌گرین.

گوتیشی كاتێك به‌رپرسان قسه‌ده‌كه‌ن، ده‌بێ دۆخی ناوچه‌كه‌ له‌به‌رچاو بگرن و هانی خه‌ڵك بۆ خۆپیشاندان نه‌ده‌ن.

ئه‌و خۆپیشاندانه‌ له‌ كاتێكدا ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی زۆنی سه‌وزو نیلی له‌ رێگای ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان باسی بابه‌تی له‌م شێوه‌یان كردووه‌.  

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.