Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:15

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا: له‌کوێ ئاڵۆزی هه‌بێت ده‌ستی ئێرانی تێدایه‌

رۆكێتێكی ئێرانی كه‌ له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه‌ ئاراسته‌ی سعودیه‌ كراوه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، رایده‌گه‌ێنێ، له‌ رووی دیپلۆماتی نێوده‌وڵه‌تی گوشار ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر ئێران و له‌كوێش ئاڵۆزی هه‌بێت ده‌ستی ئێرانی تێدایه‌.

جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی ئێستا ئێران ده‌یكات نایاساییه‌ و ئه‌وه‌یشی ئێمه‌ ده‌یكه‌ین نیشاندانی ئه‌و كارانه‌یه‌تی به‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌یكه‌ن ئاماده‌كاری بۆ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی نییه‌ ، به‌ڵكو بۆ گوشارخستنه‌ سه‌ر ئێرانه‌ له‌ رووی دیپلۆماتی نێوده‌وڵه‌تی. له‌به‌رئه‌مه‌ش زیاتر له‌وه‌ی جه‌نه‌ڕاڵه‌ ئه‌مریكییه‌كان به‌ڵگه‌كان نیشان بده‌ن، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ڵگه‌كانی خسته‌ روو.

گوتیشی: له‌كوێ ئاڵۆزی هه‌بێت ده‌ستی ئێرانی تێدایه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.