Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 08:48

له‌ دوو هێرشی داعش 13 چه‌کداری حه‌شدی شه‌عبی کوژران و برینداربوون

هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستی پێكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی دوو هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی چوار كوژرا و نۆ برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

به‌ پێی راگه‌یاندنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دوێنێ هه‌ینی له‌سنووری نێوان عێراق و سوریا چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و دوو چه‌كداری حه‌شد كوژران چواری دیكه‌ش بریندار بوون.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ موهه‌ند عه‌زاوی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی گرووپی سه‌رایا سه‌لام - ی سه‌ر به‌ ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاندووه‌: دوێنێ هه‌ینی چه‌كدارانی داعش هێرشێكی خۆكوژییان كرده‌ چه‌كدارانی سه‌ریا سه‌لام و له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا دوو چه‌كداری ئه‌و گرووپه‌ كوژران و پێنج دیكه‌ش بریندار بوون.

عه‌زاوی گوتیشی: كرده‌وه‌ خۆكوژییه‌كه‌ له‌ كاتێكدا بووه‌ كه‌ چه‌كدارانی داعش به‌ نیازبوون له‌ ناوچه‌ی ئه‌لحوه‌یش دزه‌ بكه‌ نێو سامه‌را .

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.