Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 20:56

ته‌رمی پۆلیسێکی کەرکوک بەکوژراوی لەناو زبڵ خانەیەک دۆزرایەوە

لەناو بەتانیەکی خوێناوی بووه
ته‌رمی پۆلیسێکی کەرکوك بەکوژراوی لەناو زبڵ خانەیەک دۆزرایەوە
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 14/12/2017 تەرمی کارمەندێکی پۆلیسی بازگەکان بەناوی (مرتضى عسكر) بە کوژراوی لەناو بەتانیەکی خوێناوی لەنزیک زبڵ خانەکەی بازگەی (عەلوەکە)ـی شاری کەرکوک دۆزرایەوە و هه‌ر ئه‌وكات تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەرکوک کرا .

له‌ دوای رووداوه‌كانی  16ى ئۆكتۆبه‌رى ڕابردوو كاتێك میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی به‌ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ گرووپێكى خیانه‌تكاری سەر بە یەکێتی، په‌لامارى كه‌ركووك و خورماتوو و خانه‌قینیان دا و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت و سه‌دان هاووڵاتیی كوردیان شه‌هید و بریندار كرد و نزیكه‌ى 200 هه‌زار كه‌سیش له‌و سنوورانه‌ ئاواره‌ بوون، له‌و كاته‌وه‌ رۆژ له‌ دوای رۆژ ره‌وشی ئه‌و ناوچانه‌ ئاڵۆزتر ده‌بێت میلیشیاكانی حه‌شد ماڵ و خانووی هاووڵاتیان و به‌رپرسانی تر تاڵان ده‌كه‌ن و ده‌یسوتێنن .

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.