وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا داوا لە حكومەتی عێراق دەكاته‌وه كه پابه‌ندی ده‌ستوور بێت و ده‌شڵێ: پەیوەندی زۆر باشمان لەگەڵ هەولێر و بەغدا هەیە و بەردەوام لە پەیوەندیدان.
هیزه‌ر ناوێرت گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوای له به‌غدا كرد كه پابه‌ندی ده‌ستوور بێت و جێبه‌جێی بكات .
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه كه واشنتۆن پشتگیری له ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی راسته‌وخۆ و جددی له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق ده‌كات .
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی پەیوەندی زۆر باشمان لەگەڵ هەولێر و بەغدا هەیە و بەردەوام لە پەیوەندیدان.
پێشتریش ریكس تیله‌رسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا لە وتارێکدا لە ئه‌نجوومه‌نی ئەتڵانتیک رایگەیاندبوو كه پشتیوانی کورد بوون و بە پشتیوانیشی دەمێننەوە و ئێستا پشتیوانی کورد دەکەین بۆ جێبەجێکردنی دەستووری عێراق کە هەرگیز بەتەواوی جێبەجێ نەکراوە و ئەگەر جێبەجێ بکرێ هەندێ لە داخوازییەکانی کورد دەهێنێتە دی.
تیله‌رسۆن راشیگه‌یاندبوو ئێمە لە پشتی کورد بووین و هەرواش دەمێنینەوە، بۆ ئەوەی پشتوانیان بین بۆ جێبەجێکردنی دەستووری عێراق، کە ئەگەر بە تەواوی جێبەجێبکرێ ئەوە دەست دەخاتە سەر ژمارەیەک لە داوا و سکاڵاکانی گەلی کورد کە پێشتر هەیانبووە و هیواخوازین ئەو سیاسەتەش ببێتە هۆی یەکگرتوویی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.