Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 09:58

 سه‌میر عوبێد نووسه‌رى ناودارى عێراقى ئازاد کرا

له‌لایه‌ن ده‌زگاى هه‌والگرى عێراقیه‌وه‌ له‌ ماله‌كه‌ى خۆیدا ده‌ستگیركرابوو
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ سه‌میر عوبێد نووسه‌رو سیاسه‌تمه‌دارى ناودارى عێراقى ئازاد كرا، دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى 52 رۆژبوو له‌لایه‌ن ده‌زگاى هه‌والگرى عێراقیه‌وه‌ له‌ ماله‌كه‌ى خۆیدا له‌ شارى به‌غدا ده‌ستگیركراو دواتر راپێچى دادگا كرا، به‌ تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى ناوبراو لێدوانى جیاوازى له‌هه‌مبه‌ر شله‌ژانى ره‌وشى ئه‌منى و سیاسى له‌ عێراق و گه‌نده‌لىیه‌كانى حكوومه‌تى عه‌بادى له‌ بوارى نه‌وت دابوو.

سه‌میر عوبێد له‌ نووسینێكدا له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆرى كۆمه‌لایه‌تى فه‌یس بووك رایگه‌یاند" دواى 52 رۆژ ده‌ستگیركردنم له‌ لایه‌ن ده‌زگاى هه‌والگرى عێراقیه‌وه‌، سه‌ره‌نجام ده‌ركه‌وت كه‌ بێ تاوانم، بۆیه‌ ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ ئازاد كرام، به‌لام گشت كه‌ره‌سته‌كانى تایبه‌تى خۆى له‌ لایه‌ن ده‌زگاى هه‌والگرییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون، وه‌كو پاسپۆرتى عێراقى و پاسپۆرتى نه‌روێجى و ره‌گه‌زنامه‌و ئۆتۆمبێلى تایبه‌تى خۆى و هه‌ندێ كه‌لوپه‌لى تر. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.