بههۆی لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون لەدۆسیەکانی گەندەڵی، ههڕهشهی كوشتن له لەلیژنهی لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانی گەندەڵی دەکرێت، لهم بارهیهشهوه سهرۆكی لیژنهیهك له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق وردهكاری زیاتر ئاشكرا دهكات، لای خۆشیهوه حەسەن ئەلیاسری ، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، لەساڵی 2016 دا دەستەکەیان 13 ھەزار و 863 دۆسییەی لەبارەی دۆسیەکانی گەندەڵیەوە یەکلاکردۆتەوە ، کە 2 ھەزار و 521 تۆمەتبار بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە دۆسییەکان دراونەتە دادگا.
لیژنە تایبەتەکانی لێکۆڵینەوە لەگەندەڵی ناو وەزارەتەکانی حکومەتی عێراق رۆژانە رووبەڕووی ھەڕەشەی کوشتن و رفاندن دەبنەوەو داواش لەحکومەت دەکرێت ئەو لیژنانە بپارێزێت.
لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئهمڕۆ 2017/12/12، کازم ساعدی سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: ئەو لیژنانەی لەپەرلەمانتاران پێکھێنراون، بەمەبەستی لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون لەدۆسیەکانی گەندەڵی، رۆژانە سەردانی وەزارەت و دەستەو فەرمانگەکان دەکەن، رووبەڕووی چەندین ھەڕەشەی کوشتن و رفاندن دەبنەوەو تەنانەت چەند جارێکیش تەقەیان لێکراوە.
کازم ساعدی وتیشی: بەنووسراوێکی فهرمی داوامان لەحکومەتی عێراق و ھێزە ئەمنییەکان کردووە، ژمارەیەک پاسەوان بۆ ئەو لیژنەیه تەرخان بکەن، بەمەبەستی پاراستنیان لەھەر جۆرە ھەڕەشەو پەلاماردانێک.
لهلایهكی دیكهوه حەسەن ئەلیاسری ، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، لەساڵی 2016 دا دەستەکەیان 13 ھەزار و 863 دۆسییەی لەبارەی دۆسیەکانی گەندەڵیەوە یەکلاکردۆتەوە ، کە 2 ھەزار و 521 تۆمەتبار بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە دۆسییەکان دراونەتە دادگا کە لەنێویاندا 16 وەزیر و 127 بەرێوەبەری گشتی ھەیە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.