Erbil 21°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:17

یەمەن : 3 بەرپرسی پایەبەرزی حوسیەکان کوژران

16 لە میلیشیا حوسیەكان لە ناوچەكانی فازە و حیمە كوژران و ژمارەیەكی دیكە بریندار بوون
یەمەن : 3 بەرپرسی پایەبەرزی حوسیەكان كوژران
کوردستان TV
100%

سەرچاوە سەربازییەكان لە یەمەن رایگەیاند لە ئاكامی زنجیرە هێرشێكی ئاسمانی فرۆكەكانی هاوپەیمانی عەرەبی كە پاڵپشتی شەرعیەت دەدەن لە وڵاتی یەمەن ، ژمارەیەك سەركردەی میلیشیاكانی حوسی كە 3 لەو سەركردانە بەرپرسن لە ئاراستە كردنی مووشەك ، كوژران .

شارەزایانی مووشەك كە ژمارەیان 3 شارەزا بوون لە هێرشە ئاسمانیەكانی هاوپەیمانان لە بەرێوەبەرایەتی حیس لە پارێزگای حەدیدەی كەناراوی رۆژئاوای یەمەن كوژران . سەركردەكان بریتین لە عەلی محەمەد سلێمان حلێصی و نادی حەمید قاسم هیكل و یەكنا ئەبو مالك كە بە هێزی مووشەك ناسراون .

هەروەها بەلایەنی كەم 16 لە میلیشیا حوسیەكان لە ناوچەكانی فازە و حیمە كوژران و ژمارەیەكی دیكە بریندار بوون .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.