Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 14:52

تیمى سه‌ربازى ئه‌لمانیا: به‌رده‌وام ده‌بین له‌ هاوکاری کردنى پێشمه‌رگه‌

فه‌رمانده‌ى تازه‌ى تیمى سه‌ربازى ئه‌لمانیا ده‌ست به‌كار ده‌بێت
کوردستان TV
100%

سه‌ربست له‌زگین بریكارى وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ به‌ئاماده‌بوونی فریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌، له‌ دیوانى وه‌زاره‌ت پیشوازییان كرد له‌ عقید پیته‌ر فه‌رمانده‌ى تیمى سه‌ربازى ئه‌لمانیا له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ل شاندى یاوه‌رى، كه‌ به‌بونه‌ى كوتایی هاتنى ئه‌ركى عقید پیته‌ر له‌ هه‌رێمى كوردستان، سه‌ربه‌ست له‌زگین زۆر سوپاسى ناوبراوى كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست له‌ ئه‌ركى داهاتوویدا.

هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌خیرهاتنی عقید ئه‌ندریاس شتایسهاوس كرا، كه‌ وه‌ك فه‌رمانده‌ى تازه‌ى تیمى سه‌ربازى ئه‌لمانیا و فه‌رمانده‌ى سه‌نته‌رى هه‌ماهه‌نگى و مه‌شقى كوردستان ده‌ست به‌كار ده‌بێت و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆى خواست و به‌لینیان پێیدا كه‌ هه‌ماهه‌نگى و پالپشتى ته‌واوى بكه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركه‌كه‌ى له‌ هه‌ریمى كوردستان.

له‌م باره‌وه‌ سه‌ربست له‌زگین زۆر سوپاسى تیمى سه‌ربازى ئه‌لمانیا و گه‌ل و حكومه‌تى ئه‌لمانیاى كرد بۆ پالپشتى به‌رده‌وامیان بۆ هیزه‌كانى پێشمه‌رگه‌، له‌لاى خۆیه‌وه‌ عقید ئه‌ندریاس شتایسهاوس به‌لینى دا كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى مه‌شق و راویژو هاوكاریه‌كانیان بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.