ماجد شنگالی پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند كە هەموو كەسایەتیە سیاسییەكانی بەغدا باس لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دەكەن، بەڵام كەس بوێری ئەوەی نییە ناوی گەندەڵكاران ئاشكرا بكات، ئەمەی بەناوی دژایەتی گەندەڵییەوەش دەگوزەرێ هەڵمەتی هەڵبژاردنە
ماجد شنگالی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە كە هەمووان لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لێدوان دەدەن و بەڵێنی لێپێچینەوە لە گەندەڵكاران دەدەن، بەڵام تا ئەو ساتەیش هیچ گەندەڵكارێكمان نەبینی لە گەورەكان بگیرێن و سامانی گشتییان لێ بسەنرێتەوە و بۆ خەزێنەی گشتی بگەڕێنرێتەوە، بۆیە ئەمانە تەنیا پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنن، ئەمەیش لەلایەن گەلی عێراق ڕوون و ئاشكرایە و شەرمیشە بۆ سیاسییەكانی بەغدا ئەم كارە ئەنجام دەدەن.
شەنگالی هیوای خواست بەرپرسێك بێتە سەر شاشەی تەلەڤزیۆن و بە ڕوونی و ڕاشكاوی ناوی گەندەڵكاران و حزبەكەی و جۆری گەندەڵییەكەی و بڕی سامانەكەی ئاشكرا بكات، بەڵام هەموو ئەوەی كە ئێمە دەیبینین قۆستنەوەی ئەو پرسەیە بۆ ململانێی سیاسی
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.