Erbil 6°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 10:18

65 ساڵ خه‌باتی ئافره‌تان له‌ شاخ و شار پیرۆز راده‌گیرێت

یەكێتی ئافرەتانی كوردستان بە پاڵپشتی و بڕیاری سەركردە و رێبەری نەتەوەییمان ((بارزانی نەمر)) دامەزرا
65 ساڵ خه‌باتی ئافره‌تان له‌ شاخ و شار پیرۆز راده‌گیرێت
کوردستان TV
100%

به‌ بۆنه‌ی 65 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان له‌ كاتژمێر 9ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆوه‌ تا كاتژمێر 9ی دوای نیوه‌رۆ پێشوازی له‌ میوانه‌ به‌ڕێزه‌كان ده‌كات له‌ هۆڵی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان له‌ هه‌ولێر.

یەكێتی ئافرەتانی كوردستان بەر لە (65) ساڵ لە (11/12/1952) بە پاڵپشتی و بڕیاری سەركردە و رێبەری نەتەوەییمان ((بارزانی نەمر)) دامەزرا، لەو هەلومەرجەی ئەوسادا ئەو بڕیارە وەرچەرخان و دەسكەوتێگی دیكەی هەرە گرنگ و بایەخداربوو بۆ سەرجەم توێژی ئافرەتان و وەك سەكۆیەكی كاریگەر توانی بەو تەمەنە دەوڵەمەندەی رۆڵی دیارو بەرچاوی خۆی شانبەشانی تێكۆشانی رزگاری خوازانەی گەلەكەمان و بزووتنەوە سیاسیەكەی لە گشت قۆناغ و شێوازەكانی خەبات و كۆڵنەدان دا ببێنێ و گەلێك دەسكەوتی بەنرخیش بەدەست بێنێ، لەو رووەوەش قوربانی زۆردراوە و بەردەوامیشن لەو رێگایەدا.

به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ هه‌موو ساڵێك مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان ئه‌و یاده‌ به‌ چه‌ندین چاڵاكی و پێشوازی له‌ میوانه‌كانی به‌رز راده‌گرێت .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.